بڕیاری حه‌شدی شه‌عبی بۆ دامه‌زراندنی هێزی ئاسمانی كاردانه‌وه‌ی زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی لێكه‌وته‌وه‌

بڕیاری حه‌شدی شه‌عبی بۆ دامه‌زراندنی هێزی ئاسمانی كاردانه‌وه‌ی زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی لێكه‌وته‌وه‌
بڕیاری دامه‌زراندنی هێزی ئاسمانی لەلایەن حەشدی شەعبیەوە، ناڕەزایی زۆربەی هێزو لایەنە سیاسیەکانی لێ کەوتووه‌تەوە، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیارەکەی ڕاگرت.

ئایات موزه‌فه‌ر، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نه‌سر له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: "ئێمە وەك هاوپەیمانی نەسر، وای دەبینین کە پێکهێنانی هێزی ئاسمانی بۆ حەشدی شەعبی، لەناو سوپای عێراق ڕەتکراوەیە، دەبێ وڵات یەك سیتسەمی به‌رگری ئاسمانی هەبێت، ئه‌وه‌ی حەشد دەیکات، دروستکردنی دەوڵەتە لەنێو دەوڵەتدا ئەمەش قبوڵکراو نییە".

رامی سوكین، ئەندامی کوتلەی سائیرون لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه‌ له‌لایه‌ن موقتەدا سەدر، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دره‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، داوا دەکات، ئەو دامەزراوەیە لە دەستی ئەو کەسانە دەربهێنرێت، کە ئێستا بەڕێوەی دەبن.

لەبۆنەو مەراسیمە ئاینێکانیش هێشتا ئاڵای حەشدی شەعبی بەرز ڕادەگرێت و لای بەشێکی زۆری شیعەکان وەك پارێزەری عێراق تەماشا دەکرێن.
Top