هێزێکی عێراقی دوکانەکانی مەیفرۆشی لە بەغدا دادەخەن
هێزێکی عێراقی دوکانەکانی فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان لە بەغدای پایتەختی وڵاتەکەیان، دادەخەن.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، هێزێکی زۆری چەکداریی عێراقی ئێوارەی رۆژی هەینی 6-9-2019، بەسەر دوکانی فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکانیان لە ناوچەی کەڕادەدا داوە.
هێزەکە بەبێ هیچ روونکردنەوە و ئاشکراکردنی هۆکارەکەی، هەموو دوکانی فرۆشتنی ئەو خواردنەوە کحولییەکان و باڕەکانیان داوە.
باسنيوز