لە پارێزگای دیالە تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزێکی سوپای عێراق

لە پارێزگای دیالە تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزێکی سوپای عێراق
ئەمشەو پێنجشەممە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سنووری پارێزگای دیالە هێرشیان کردە سەر هێزێکی سوپای عێراق و لە ئەنجامدا سەربازێک و کوژراو و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

غالب عه‌تیه‌، گوته‌بێژی پۆلیسی دیاله‌ راگه‌یاند: "پاش كاتژمێر 10ی ئه‌مشه‌و له‌ رێگه‌یه‌كی خاكی گوندێكی سنووری شارۆچكه‌ی بەعقوبه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای دیاله‌، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردووەتە سه‌ر سه‌نگه‌ر و خاڵێكی هێزێکی سوپای عێراق".

گوتیشی: "به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌ربازێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و سێ سەرباز و هاووڵاتییەکی سڤیلیش برینداربوون".

ئاماژە بۆ ئەوەش کرد کە دوای گەیشتنی هێزێکی یەدەگی سوپای عێراق بۆ شوێنەکە شەڕ ڕوویداوە و دواتر تیرۆریستەکانی داعش هەڵهاتوون.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ بەڕێوەبەرایەتی ته‌ندروستی دیاله‌ ئاشكرای كرد کە ئەو هاووڵاتییە سڤیلەی كه‌ فیشه‌كی به‌ركه‌وتبوو به‌هۆی سه‌ختی برینكه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.
Top