سێ وەزیری حکوومەتی عادل عەبدولمەهدی، لەکارەکانیان لادەدرێن

سێ وەزیری حکوومەتی عادل عەبدولمەهدی، لەکارەکانیان لادەدرێن


پەرلەمانتارێکی عێراق رایدەگەیەنێت، کە سێ وەزیری حکوومەتی وڵاتەکەی، لەکارەکانیان لادەدرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4-9-2019، حوسین عەرەب، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی بینا، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە خولی نوێی یاسادانان، پەرلەمان بانگهێشتی پێنج وەزیر دەکات.

حوسێن عەرەب هەروەها رایگەیاندووە، کە سەرەڕای ئەوەی هاوپەیمانییەکەی پاڵپشتیی کابینەی حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی عادل عەبدولمەهدی دەکات، بەڵام وەک پەرلەمانتارە لێپرسینەوە لە ”وەزیرە کەمتەرخەمەکان“ دەکەین.

ئەو پەرلەمانتارە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ”بە دڵنیاییەوە“ سێ وەزیری حکوومەتی عێراق لە کارەکانیان لادەدرێن، چونکە بەپێی پێویست کارەکانیان لە وەزارەتەکان، بەڕێ نەکردووە.

حوسێن عەرەب تەنیا ناوی لوئەی خەتیب، وەزیری کارەبای ئاشکرا کردووە و رایگەیاندووە، جیاوازییەکی زۆر لەنێوان ژمارەکانی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی کارەبا هەیە و ”بە دڵنیاییەوە“ خەتیب لە پۆستی وەزیری کارەبا، لادەدرێت.






باسنيوز
Top