سەربازێكی ئەمریكی لە مووسڵ گیانی لەدەست دا
تۆڕی هەواڵی (رووسیا تودەی) لە سەرچاوەیەكی عێراقی گواستەوە كە سەربازێكی ئەمریكی هەوڵی داوە بۆمبێكی چێندراو لەسەر ڕێگەی شارۆچكەی گەیارە پووچەڵ بكاتەوە، بەڵام بۆمبەكەی لە دەستدا تەقیەوەتەوە و بەم هۆیەوە دەمودەست گیانی لەدەست داوە.
سەربازە ئەمریكیەكە ناوی براون دۆن بوو، لە تیپێكی سەر بە دەزگایەكی سویسری بۆ هەڵگرتنەوەی مین كاری كردووە و ئێستە تیمەكە خەریكی هەڵگرتنەوەی بۆمبە چێندراوەكانی پاشماوەی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشن.