کۆمسیۆن یەک مانگ مۆڵەت بە حزبە سیاسییەکان دەدات

 کۆمسیۆن یەک مانگ مۆڵەت بە حزبە سیاسییەکان دەدات


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق یەک مانگ مۆڵەت بە حزبە سیاسییەکان دەدات.

ئەمڕۆ سێشەممە 3-9-2019، ریاز بەدران، گوتەبێژی و ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، حزبە سیاسییەکان دەتوانن هاوپەیمانی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دروست بکەن.

ریاز بەدران هەروەها رایگەیاندووە، کۆمسیۆن ماوەی یەک مانگ (لە 5-9-2019 تا 5-1--2019) بە حزبەکان دەدات، بۆ ئەوەی سەردانی کۆمسیۆن بکەن و هاوپەیمانی دروست بکەن.

بڕیارە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە مانگی نیسانی 2020 ئەنجام بدرێ.






باسنيوز
Top