وه‌رزی نوێی یاسادانان له‌ عێراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

وه‌رزی نوێی یاسادانان له‌ عێراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
بڕیاره‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، وه‌رزێكی نوێی دانیشتنه‌كانی ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له‌ پرسی ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی پشكێنه‌ره‌ گشتییه‌كان و لێپرسینه‌وه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك وه‌زیر گرنگترین ته‌وه‌ره‌كانی خولی یه‌كه‌می یاسادانانی ساڵی دووه‌می كاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانن.

به‌در زیادیی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، له‌ به‌رایی كاری ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجوومه‌ن كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین، رێككه‌وتنی ئه‌منی عێراق و ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌ و سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق بچێته‌ ده‌ره‌وه‌.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌، جاسم ئه‌لبخاتی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ره‌وتی حیكمه‌ رایگه‌یاند، دوو وه‌زیری كابینه‌ی حكوومه‌ت دۆسییه‌یان ته‌واو كراوه‌ و بانگ ده‌كرێنه‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ لێپرسینه‌وه‌.





K24
Top