پارێزگایەکی نوێ لە عێراق دروست دەکرێت

 پارێزگایەکی نوێ لە عێراق دروست دەکرێت


پارێزگایەکی نوێ لە عێراق لەچەند شارۆچکەیەک دروست دەکرێ، کە بەردەوام کردەی تیرۆریستییان لێ روودەدات.

عەبدوڵڵا عەتا جەغیفی، ئەمینداری گشتیی پارتی ئەحرار ئەلفورات بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە، پارێزگا نوێیەکە بەناوی پارێزگای رۆژئاوا لە شارۆچکەکانی هیت، حەدیسە، راوە، عیننە، قائیم و شارەدێکانیان، دروست دەکرێت.

عەبدوڵڵا عەتا جەغیفی هەروەها رایگەیاندووە، لە سەرەتای مانگی داهاتوو (مانگی 10ـی 2019)، لە شارۆچکەی عیننە کۆبوونەوەیەکی دەستەی دامەزراندنی پارێزگاکە بۆ راگەیاندنی پارێزگا نوێیەکە، بەڕێوە دەچێت.

ئەو ناوچانەی پارێزگا نوێیەکەیان لێ دروست دەکرێ، سەر بە پارێزگای ئەنبارن و بەهۆی فراوانیی و بوونی بیابانێکی گەورە، بەردەوام چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەوێوە کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.

عێراق لە 14 پارێزگا پێک دێت، کە بریتین بەغدا، نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین، ئەنبار، واست، بابل، کەربەلا، نەجەف، قادسییە، میسان، زیقار، موسەننا و بەسرە و باشووری کوردستانیش لە پێنج پارێزگا پێک دێت، کە بریتین لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکووک و هەڵەبجە.





باسنيوز
Top