حاکم زاملی : ئیسرائیل یەکێک لە مەزارە پیرۆزەکانی شیعە لە عێراق، بە مووشەک دەکاتە ئامانج

حاکم زاملی : ئیسرائیل یەکێک لە مەزارە پیرۆزەکانی شیعە لە عێراق، بە مووشەک دەکاتە ئامانج


سەرکردەیەکی باڵای رەوتی سەدر ئاشکرای دەکات، کە ئیسرائیل مەزارێکی پیرۆزی شیعەکان دەکاتە ئامانج.

حاکم زاملی، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و سەرکردە لە رەوتی سەدر، بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل دوای حەشدی شەعبی، سوپا و دژەتیرۆری عێراق بۆردومان دەکەن.

حاکم زاملی ئاماژەی بە بوونی زانیاری لەبارەی ئەوەی، ئیسرائیل یەکێک لە مەزارە پیرۆزەکانی شیعە لە عێراق، بە مووشەک دەکاتە ئامانج، کردووە.

لە ناوەڕاستی مانگی 8ـی 2019، چەندین جار بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی لەناوچە جیاوازەکانی عێراق کراونەتە ئامانج و ئیسرائیلیش ناڕاستەوخۆ دانی بە ئەنجامدانی هێرشەکان، ناوە.

دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق، زیاتر لە 60 میلیشیا تائیفی لەژێر ناوی حەشدی شەعبی و بە فەتوای ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دروست کران.

لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر شاری مووسڵ و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.








باسنيوز
Top