شاندێکی باڵای کۆمکاری عەرەبی سەردانی عێراق دەکات

 شاندێکی باڵای کۆمکاری عەرەبی سەردانی عێراق دەکات


شاندێکی باڵای کۆمکاری عەرەبی سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (سەباح)ی فەرمیی عێراقی، رۆژی سێشەممە 3-9-2019، ئەحمەد ئەبولغەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا، سەردانی بەغدا دەکات.

ئەحمەد ئەبولغەیت بە بانگهێشتی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی ئەو وڵاتە تاوتوێی چەند پرسێک دەکەن، لەوانە سەرۆکایەتیی عێراق بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عەرەبی، کە بڕیارە دوای سۆماڵ، وەری بگرێت.



باسنيوز
Top