بە نارنجۆک هێرش کرایە سەر کەمپێکی ئاوارە عێراقییەکان

بە نارنجۆک هێرش کرایە سەر کەمپێکی ئاوارە عێراقییەکان
ژمارەیەک چەکدار بە نارنجۆک هێرش دەکەنە سەر کەمپێکی ئاوارە عێراقییەکان.

ئەمڕۆ یەکشەممە 1-9-2019، سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی بە ماڵپەڕی (سۆمەرییە نیوز)ی راگەیاندووە، چەکدارەکان چەند نارنجۆکێکیان فڕێداوەتە ناو کەمپی شەرگات لە شارۆچکەی شرگات.

تا ئێستا ناسنامەی چەکدارەکان دیار نییە و میدیا عێراقییەکانیش باسی ئەوە دەکەن، کە هیچ زیانێکی گیانی لە ئەنجامی ئەو هێرشە، نەکەوتووەتەوە.

بەهۆی ناکارایی حکوومەت و هێزە ئەمنییەکان، دەیان گرووپی چەکداریی توندڕەو و تاوانکاری لە شار و ناوچەکانی عێراق دروست بوون.

کەمپی شەرگات بۆ ئاوارەکانی پارێزگای نەینەوا کراوەتەوە، کە بەهۆی داگیرکاریی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و وێرانبوونی ماڵەکانیان، لەو کەمپە جێگیر کراون.

لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر شاری مووسڵ و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.













باسنيوز
Top