جەلەولا.. چەند ئاژەڵێکی بۆمبڕێژکراوی دەستی داعش تەقینەوە

جەلەولا.. چەند ئاژەڵێکی بۆمبڕێژکراوی دەستی داعش تەقینەوە
ئەمشەو چه‌كدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش له‌ سنووری شاره‌دێی جه‌له‌ولای سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی خانه‌قین، ژمارەیەک مانگایان تەقاندەوە .

مه‌حمود ده‌لۆ كارگێری لیژنه‌ی ناوچه‌ی جه‌له‌ولای پارتی دینوكراتی كوردستان راگه‌یاند: " دوای كاتژمێر 10ی ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش له‌ سنووری گوندی ئیسلاح له‌ سنووری ناوچه‌ی شێخ باوه‌ له‌ شاره‌دێی جه‌له‌ولا ، 3 مانگای بۆمبرێژكراویان بەڕەڵای ناوچەکە کرد".

گوتیشی: "یه‌كێك له‌ مانگاكان له‌ به‌رده‌م ماڵی ئه‌فسه‌رێكی عێراقی بە ناوی یوسف تەقیوەتەوە به‌و هۆیه‌وه‌ كورێكی برینداربووه‌".

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە دواتر هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە مانگا بۆمڕێژکراوەکانی دیکەیان تەقاندووەتەوە.
Top