عێراق هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی دژه‌مووشه‌كی رووسی ده‌دات
حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، عێراق پێویستی به به‌ره‌وپێشبردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاماده‌باشی هێزه‌كانی پیاده و ئاسمانی هه‌یه.
نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "حه‌سه‌ن كه‌عبی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی به‌رگری كردووه و له‌گه‌ڵ نه‌جاح شه‌مه‌ری، وه‌زیری به‌رگری عێراق و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده و ئه‌فسه‌ری سه‌ربازی گفتوگۆیان له‌باره‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌م دواییه سه‌ر جبه‌خانه و كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق كردووه".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، كه‌عبی جه‌ختی كردووه‌ته‌وه: "ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به هه‌موو هێز و توانایێكه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه كه نابێت هیچ هێزێكی بیانی ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر خاكی عێراق و هێزه چه‌كداره‌كان به ته‌واوی پێكهاته‌كانییه‌وه و له دژی هه‌ر لایه‌نێكیشه كه بیه‌وێت ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات تێكبدات".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێداگیریشی له‌سه‌ر "به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاماده‌باشی هێزه چه‌كدارییه ئاسمانی و وشكانییه‌كان كرد، له‌وانه‌ش به‌ره‌وپێشبردنی توانای به‌رگری و هێرشبردن، كه ده‌بنه هۆی رێگریكردن له‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كرێنه سه‌ر خاكی عێراق"، دووپاتیشی كرده‌وه، "پێویسته پلانه‌كانی هه‌واڵگری كارا بكرێن و هه‌وڵه‌كان له‌گه‌ڵ ته‌واوی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه یه‌كبخرێن، كه ده‌بنه هۆی پارێزگاریكردن له ئاسایش و سه‌قامگیری له وڵات".
هه‌روه‌ها گوتی: "پێویسته كار له‌سه‌ر تۆكمه‌كردنی سنووره‌كان و به‌ره‌وپێشبردنی سیسته‌م و دژه‌مووشه‌كه‌كان بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری خاك و ئاسمانی عێراق به‌ته‌واوه‌تی پارێزراو بێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌ر ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د ره‌زا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: پێویسته سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی به‌هێز بكرێت، چونكه به گووته‌ی محه‌مه‌د ره‌زا، له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپای عێراق، سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی عێراقییش هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه، عێراق خاوه‌نی راداری ئاشكراكردنه، به‌ڵام له چه‌ند ئامانجێكدا كورتكراوه‌ته‌وه، و كۆنتڕۆڵی ته‌واوی خاكی وڵات ناكات، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌موكوڕییه‌ش سیسته‌می به‌رگری رووسی مه‌وداكه‌ی زۆر باشه.
ناوبراو داواش له حكوومه‌ت ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا داواكارییه‌كانی له باره‌ی كڕینی دژه‌مووشه‌كی پاتریۆت ره‌تكرده‌وه، پێویسته عێراق سیسته‌می به‌رگری رووسی بكڕێت.
پێشتریش عێراق داوای كڕینی سیسته‌می دژه‌مووشه‌كی پاتریۆت له ئه‌مه‌ریكا كردبوو، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێك نه‌درایه‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌هۆی كڕینی سیسته‌می دژه‌مووشه‌كی "S-400"ی رووسی له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن تێكچوو.