فەرمانی داخستنی هەموو دوکانەکانی مەیفرۆشی لە دیالە دەرکرا

فەرمانی داخستنی هەموو دوکانەکانی مەیفرۆشی لە دیالە دەرکرا
فەرمانی داخستنی هەموو دوکانی فرۆشتنی خواردنەوە ئەلکحولییەکن لە سنووری پارێزگای دیالە، دەرکرا.

عەبدوڵڵا حەیالی، قایمقامی قەزای ناوەندیی بەعقوبەی سەنتەری پارێزگای دیالە، بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، هەر دوکانێکی مەیفرۆشی لەو مانگەدا بکرێتەوە، خاوەنەکەی رووبەڕووی یاسا و لێپرسینەوە دەکرێتەوە.

عەبدوڵڵا حەیالی لەبارەی هۆکاری ئەو بڕیارە، کە بە پەلە دەرکراوە، رایگەیاندووە، بڕیارەکە بەهۆی ”پیرۆزیی مانگی موحەرەم دەرکراوە“، کە یەکەم مانگی ساڵی کۆچییە.










باسنيوز
Top