كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سور: عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین ژماره‌ی بێسه‌روشوێنی تێدایه
نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سور مه‌راسمێكیان له شانۆی مه‌نسور له به‌غدا سازدا بۆ رێزلێنان لە كه‌سانی بێسه‌روشوێن و خێزانه‌كانیان له عێراقدا، بە بۆنەی رۆژی جیهانی كه‌سانی بێسه‌روشوێنەوە.
بەپێی راگەیەندراوی مەراسیمەکە کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە، مه‌راسیمه‌كه سەرنجی راکێشا بۆ ئەو سه‌دان هه‌زار كه‌سەی كه بزربون له دەرئەنجامی چوار ده‌یه له ناكۆكی یەک لە دوای یەک و چه‌ندین باری دیەکەی توندوتیژی، و بۆ ئەو نەهامەتی و ئازار چەشتنەی کە ونبونیان خستویەتیەوە لە نێو خێزانیاندا.
عێراقیه‌كان ماوه‌یه‌كی زۆره له‌ده‌ست ناكۆكیه چه‌كداریه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنن
حمید الغازی، سکرتێری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگەیاندوە، "عێراقیه‌كان ماوه‌یه‌كی زۆره له‌ده‌ست ناكۆكیه چه‌كداریه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنن، لە ره‌فتاره داپڵۆسێنه‌ره‌كانی رێژمی پێشوی عێراق، لە ساڵانێک لە توندوتیژی پاش 2003 هه‌روه‌ها ئه‌و تاوانه تیرۆریستیانه‌ی كه ڕێكخراوی داعش ئه‌نجامیدان".
كه‌سانێكی زۆر له‌ناوچون و ژماره‌یه‌كی بێ‌شومار له خێزانه‌كان به بێ وه‌ڵام ماونەته‌وه له‌باره‌ی كه‌سه بێسه‌روشوێنه‌كانیانه‌وه
ئاماژەی بەوەشکردوە، "كه‌سانێكی زۆر له‌ناوچون و ژماره‌یه‌كی بێ‌شومار له خێزانه‌كان به بێ وه‌ڵام ماونەته‌وه له‌باره‌ی كه‌سه بێسه‌روشوێنه‌كانیانه‌وه، حكومه‌تی عێراق هیچ درێغی ناکات لە هەوڵه‌كانی بۆ گه‌ڕان و دیاریكردنی چاره‌نوس وجێوشوێنی ئه‌و كه‌سانه‌ی بێسه‌روشوێنن هەروەها بۆ گەڕاندنەوەی هیواش بۆ خێزانه‌كان و پشتگیری لێکردنیان".
عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین ژماره‌ی كه‌سانی بێسه‌روشوێنی تێدایه تا ئەو رادەیەی كه هه‌ر خێزانێكی عێراقی یان خودی خۆیان كه‌سێكی بێسه‌رو شوێنیان هەیە
بەپێی راگەیەندراوەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیران و خاچی سور، عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین ژماره‌ی كه‌سانی بێسه‌روشوێنی تێدایه تا ئەو رادەیەی كه هه‌ر خێزانێكی عێراقی یان خودی خۆیان كه‌سێكی بێسه‌رو شوێنیان هەیە یان خێزانێك دەناسن كه کەسی بێسەر و‌شوێنیان هەیە.
کاریگەری ئەمە زۆر دژوار و روخێنەرە لەسەر خێزانیان کە بۆ دەیەها ساڵ لە دڵنیانەبووندا دەژین بەبێ چنگ کەوتنی وەڵامێکی یەکلاکەرەوە
ئەوەش خراوەتەڕو، کاریگەری ئەمە زۆر دژوار و روخێنەرە لەسەر خێزانیان کە بۆ دەیەها ساڵ لە دڵنیانەبووندا دەژین بەبێ چنگ کەوتنی وەڵامێکی یەکلاکەرەوە، ئەم خێزانانە روبەڕویی پێویستیە دارایی، کاڕگێری، یاسایی و ده‌رونیەکان دەبنەوە وه‌ك ئاكامێكی راسته‌وخۆی بێسه‌روشوێنبونی كه‌سه نزیكه‌كانیان.
ئەو کەسانەی بێسه‌روشوێن بون هه‌ریەکە چیرۆکی جودا لە پشت ونبونیانەوە هەیە
هاوکات کاتارینا ریتز، سەرۆکی نێردەی كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور لە عێراقدا رایگەیاندوە، "ئەو کەسانەی بێسه‌روشوێن بون هه‌ریەکە چیرۆکی جودا لە پشت ونبونیانەوە هەیە، بەڵام دەرئەنجام و کاریگەری ونبونیان لەسەر خێزانیان هاوشێوەیە".
چەندین جار، کە لە ژماردن نایەت، ئێمه له‌نزیكه‌وه كاریگه‌ری دڵشكانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی بێسه‌روشوێنبونی باوک و دایکێک یان منداڵێك دەبینین
راشیگەیاندوە، "چەندین جار، کە لە ژماردن نایەت، ئێمه له‌نزیكه‌وه كاریگه‌ری دڵشكانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی بێسه‌روشوێنبونی باوک و دایکێک یان منداڵێك دەبینین و لە هەمان کاتدا بەئاگاین لەهەوڵ و تەقەلای دایكانی بێنەوا بۆ دابینکردنی بژێوی جگەرگۆشەکانیان و چۆنیش ئەو خێزانانە لە هه‌وڵدانیان ناوەستن لە گه‌ڕانی بەپەرۆشیان به‌دووی زانیاری‌دا".
گشت خێزانه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه چاره‌نوس و جێوشوێنی كه‌سه ئازیزه‌كانیان بزانن و لەهەر کاتێکدا هیوا هەبێت
لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، گشت خێزانه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه چاره‌نوس و جێوشوێنی كه‌سه ئازیزه‌كانیان بزانن و لەهەر کاتێکدا هیوا هەبێت، هەر چەند کەمیش بێت، پێویستە گەڕان بەردوام بێت، خێزانان ده‌بێت زانیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان ده‌ست بكه‌وێت له‌باره‌ی جێوشوێنی كه‌سه نزیكه‌كانیان كه بێسه‌روشوێن بون گه‌رئەمانە له ژیاندا مابن، یاخود ده‌بێت به شكۆمه‌ندی و به‌پێی داب و نه‌ریتی په‌یڕه‌وكراو پرسه‌یان بۆ دابنرێت گه‌ر له ژیاندا نه‌مابن.
ئەو راگەیەندراوەی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و کۆمیتە خاچی سور لەکاتێکدایە لە 21ی ئاب بۆ ماوەی 10 رۆژ هه‌ڵمه‌تێك لە سەرانسەری عێراقدا بۆ هۆشیارکردنەوەی گشتی سەبارەت بە كه‌سانی بێسه‌روشوێن لە لایەن كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سورەوە بەڕێوەچو.
خەندان