ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی: به‌ڵگه‌مان له‌به‌رده‌ستدایه‌ و‌ ئیسرائیل هێرشه‌كانی ئه‌نجامداوه‌

ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی: به‌ڵگه‌مان له‌به‌رده‌ستدایه‌ و‌ ئیسرائیل هێرشه‌كانی ئه‌نجامداوه‌
سه‌ركرده‌یەکی حه‌شدی شه‌عبی رایگەیاند، لێكۆڵینه‌وه‌كانی حكومه‌تی عێراقی ئاشکرایکردوە و به‌ڵگه‌یان له‌به‌رده‌ستدایه‌ و‌ ئیسرائیل هێرشه‌كانی سەر چەکدارانی رێکخراوەکەی ئه‌نجامداوه‌.

ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی و هاوكات وته‌بێژی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، "لێكۆڵینه‌وه‌كانی حكومه‌تی عێراقی به‌وه‌ گه‌یشتوه‌، كه‌ به‌ڵگه‌یان له‌به‌رده‌ستدایه‌ و‌ ئیسرائیل هێرشه‌كانی ئه‌نجامداوه‌" .

ئاماژەی بەوەشکردوە، لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریده‌خات، كه‌ به‌بێ بونی هیچ گومانێك ئیسرائیل له‌ پشت هێرشه‌كانی سه‌ر حه‌شدی شه‌عبییه‌ و له‌م روه‌شه‌وه‌ حكومه‌ت خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی راده‌ستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بكات و سكاڵا تۆمار بكات.

هەفتەی ربردو دو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشیانکردە سەر چەکدارانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار وبەهۆیەوە زیانی گیانی ماددیان بەو هێزە چەكدارە گەیاند



خەندان-
Top