والی بەغداد، سەر بە رێكخراوی داعش كوژرا

والی بەغداد، سەر بە رێكخراوی داعش كوژرا
هێزەكانی حەشدی شەعبی رایانگەیاند، والی بەغداد، سەر بە رێكخراوی چەكداری داعش كوژراوە.

پێگەی فەرمی حەشدی شەعبی، ئەمرۆ پێنجشەممە لەمیانی راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە "لیوای 18 لە هێزەكانی حەشدی شەعبی لە چالاكیەكی سەربازیدا كوژرانی عەبدولسەلام حەمەد حەممود، كە بە (ئەبو نور) ناسراوە و لەناو رێكخراوی چەكداری داعش-دا راگەیاند".

پێش ئەوەی خۆی بتەقێنێتەوە توانیویانە هاوكارەكەی دەستگیربكەن

ئاماژە بەوەشكراوە، لەمیانی چالاكیە سەربازیەكەدا شەش پاسەوانی تایبەتی ئەبو نور دەستگیركراون و پێش ئەوەی خۆی بتەقێنێتەوە توانیویانە هاوكارەكەی برینداربكەن و دەستگیری بكەن.

هاوكات بەپێی راگەیەندراوەكە، تەرمی كوژراوان رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە و پاش ئەنجامدانی پشكنین بۆ ناسینەوەی شوناسی كوژراوان، دەركەوتوە كە یەكێك لە كوژراوەكان والی بەغدا بوە لەنێو رێكخراوەكەدا".
Top