کۆچی ئاوارەکان لە پارێزگاکانی عێراقەوە بۆ کەمپەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووەتەوە
ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕاگەیاند: "سەرباری كۆتاییهاتنی جەنگی داعش و ئارامی بارودۆخی عێراق لە ئێستادا، بەڵام تەنیا لە ماوەی 6 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا نزیکەی 850 خێزان دووبارە گەڕاونەتەوە ناو کامپەکانی حەسەن شام و خازر و ڕۆژانە زیاتر لە 20 خێزان لە کەمپەکانی دەوروبەری سەلاحەدین و مووسڵ و کەمپەکانی دیکەوە روو لە کەمپەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەن".
ڕاشیگەیاند: "لەکۆی ملیۆنێک و 700 ھەزار کەس، کە ئاوارەی ھەرێمی کوردستان بوون تەنیا 900 ھەزار کەس گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان، ئەمە جگە لەوەی لەو ژمارەیش کە گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان، بەشێکی زۆریان دووبارە لەبەر نا سەقامگیری ئەمنی گەڕاونەتەوە ناو کەمپەکانی سنووری ھەرێمی كوردستان".