گرووپێكی حه‌شد هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن

گرووپێكی حه‌شد هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن
سەرەڕای جەختکردنەوەی حکومەتی عێراق، لەسەر پەنا بردنە بەر رێکارە یاسایی و دیبلوماسییەکان، بۆ پارێزگاری لە سەروەری خاک و مافی وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەک و دوژمنکارییەک بۆ سەر وڵات، گروپێکی چەکداری توندڕەوی شیعە مەزهەب، بە ناوی جوندول ئیمام ئەلحجە، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا هەڕەشەی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە عێراق دەکات.

پێشتریش موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، داوای لە گروپە چەکدارەکان کردبوو، خۆیان لە کاردانەوە و گووتاری ئاگرین دووربخەنەوە و ئەرکی وەڵامدانەوەی هێرشکردنە سەر کۆگاکانی چەک، بۆ حکومەت جێبێڵن.

هەینی رابردوو، کازم حائیری، کە یەکێکە لە مەرجەعەکانی شیعە رایگەیاندبوو، بۆردوومانی سەر جبەخانەکان، لەلایەن ئیسرائیل و بە هاوکاری ئەمه‌ریکا ئەنجامدراون، بۆیە جگە لە بەرەنگاربوونەوە و بەرگری دوژمن، هیچ بژاردەیەکی دیکە نیە.
Top