تەرمی كۆچبەرێكی عێراقی لە كەنارە ئاوییەكانی بەلجیكا دۆزرایەوە

تەرمی كۆچبەرێكی عێراقی لە كەنارە ئاوییەكانی بەلجیكا دۆزرایەوە
نوسینگەی داواكاری گشتی ناوچەیی لە وڵاتی بەلجیكا بڵاویکردەوە کۆچبەرێکی عێراقی دوای ئەوەی ویستویەتی بەمەلە لەفەرەنساوە بپەڕێتەوە بۆ بەریتانیا خنکاوە و تەرمەکەی لەکەناراوەکانی بەلجیکا دۆزراوەتەوە.

هەواڵەکە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەپێگەی فەرمی دەزگای لوتکە بۆکاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتوە، نوسینگەی داواكاری گشتی ناوچەیی لە وڵاتی بەلجیكا ڕایگەیاندوە دوای شكستهێنانی لەبەرزكردنەوەی داوانامەی مافی پەنابەری لە ئەڵمانیا، كۆچبەرێكی بەرەگەز عێراقی هەوڵیداوە بەمەلە كەنداوی نێوان فەرەنساو بەریتانیا ببڕێت بە مەبەستی گەیشتن بە بەریتانیا، بەڵام بەداخەوە گیانی لەدەستداوە و لاشەكەی لە كەناراوەكانی بەلجیكادا دەدۆزراوەتەوە.

بەپێی زانیاری میدیاکانی بەلجیكا، ئەم هاوڵاتیە تەمەنی 48 ساڵەو لاشەكەی لە نزیك ئاشێكی با بۆ كارەبا دۆزراوەتەوە كە نزیكەی 18 میل دورە لە سەیرانگایەكی رۆخێكی دەریای بەلجیكاوە لە دەروازەی شاری زەیبورگای ئەو وڵاتە.

بە گوێرەی زانیارییەکان ئەم هاوڵاتیە عێراقیە چوپێكی لەبەردایەو بتڵێكی پلاستیكی پێیەو جانتایەك كە ناسنامەكانی تێدایە.

لەوبارەیەوە، كارل دیكالۆری پارێزگاری ویلایەتی ڕۆژئاوای فلاندەزی بە میدیاكانی راگەیاندوە، تا ئێستا یەكەمجارە لاشەی كۆچبەرێك لەم ڕۆخەدا بدۆزرێتەوە.
Top