16 ژن و سێ پیاوی عێراقی بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیر کران

16 ژن و سێ پیاوی عێراقی بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیر کران
16 ژن و سێ پیاوی عێراقی بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، لە دوو پرۆسەی سەربازیدا، دەستگیر کران.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28-8-2019 فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەو ژن و پیاوانە لە دوو پرۆسەدا و لە دوو شوێنی جیای بەغدا، دەستگیر کراون.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا هەروەها رایگەیاندووە، شەش ژن و سێ پیاو لە ناوچەی سەیدییە و 10 ژنی دیکەش لە ناوچەی ئەعلام لە بەغدا دەستگیر کراون.

هەروەک فەرماندەییەکە رایگەیاندووە، ئەو ژن و پیاوانە بازرگانییان بە مرۆڤ بۆ مەبەستی سێکسی، کردووە.











باسنيوز
Top