16 ژن و سێ پیاوی عێراقی بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیر کران
ئەمڕۆ چوارشەممە 28-8-2019 فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەو ژن و پیاوانە لە دوو پرۆسەدا و لە دوو شوێنی جیای بەغدا، دەستگیر کراون.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا هەروەها رایگەیاندووە، شەش ژن و سێ پیاو لە ناوچەی سەیدییە و 10 ژنی دیکەش لە ناوچەی ئەعلام لە بەغدا دەستگیر کراون.
هەروەک فەرماندەییەکە رایگەیاندووە، ئەو ژن و پیاوانە بازرگانییان بە مرۆڤ بۆ مەبەستی سێکسی، کردووە.
باسنيوز