حکوومەتی عێراق هەزاران منداڵ لە خوێندن بێ بەش دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 28-8-2019، رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ (هیومان رایتس وۆچ)، راپۆرتێکی لەبارەی ئەو منداڵانە بڵاو کردووەتەوە، کە گومان دەکرێ منداڵی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بن.
رێکخراوەکە رایگەیاندووە، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی عێراق ئەو هەزاران منداڵە، کە لە کەمپەکانی پارێزگای نەینەوان، بە بیانووی نەبوونی ناسنامە، لە خوێندن بێ بەش دەکات.
ئەو منداڵانە لە نێوان ساڵەکانی 2014-2017 (سەردەمی داگیرکاریی داعش)، لەمووسڵ لەدایک بوون و گەورەبوون) و ئێستاش هیچ بەڵگەیەکی وەک ناسنامە و رەگەزنامەیان نییە.
لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری داعش لە سووریاوە دزەیان کردە ناو خاکی عێراق و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، دوای هەرەسهێنان بە سوپای عێراق، زۆرینەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.
باسنيوز