میسال ئالووسی: ئیسرائیل تەنها بارەگاكانی پاسدارانی لە عێراق بۆردوومان كردووە
ئالووسی لە میانی دیدارێكیدا لەگەڵ كەناڵی تەلەڤزیۆنی (ئەلدیجلە)ی عێراقی ڕەتی دەكاتەوە فڕۆكە ئیسرائیلیەكان هیچ دەزگایەكی عێراقیان كردبێتە ئامانج و دەڵێ بە پێچەوانەوە هەموو هێرشەكان بۆ سەر بارەگاكانی سەر بە سوپای پاسداران بوون. ئاماژەش بەوە دەكات كە هەموو سیاسی و بەرپرسەكانی عێراق دڵنیان لەوەی هێرشەكان لەلایەن دەوڵەتی ئیسرائیلەوە بۆ سەر حەشد ئەنجام دراون.
سیاسەتمەدارە عێراقەكە رەخنە لە نەمانی سەروەریی عێراق دەگرێت و ئاماژە بەوە دەدات كە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی راستەوخۆ سەر بە ئێرانن و لە عێراقیشدا دان بە حكوومەتدا نانێن، بۆ نمونە تا ئێستە هیچ وەزیرێكی حكوومەتی عێراق ناتوانێ سەردانی ناوچەی "جەرف سەخەر" بكات، كە پەناگەیەكی تایبەتی سوپای پاسدارانی ئێرانە. جێی باسە جەرف سەخەر كەوتووەتە دووری 60 كیلۆمەتری باشووری رۆژئاوای بەغدای پایتەختی فیدراڵیی عێراق.
ئالووسی لەبارەی پەیوەندییەكانی عێراق و ئێرانیشەوە دەڵێ "ئێران خێروبێر و سامان و نەوتی عێراقی برد و لە بەرانبەریشدا مادەی هۆشبەری بە عێراق دا".
باسنيوز