لە سنووری خانەقین دوو سه‌ربازی عێراقی، به گوللەی قەناس گیانیان لەدەستداوە

 لە سنووری خانەقین دوو سه‌ربازی عێراقی، به گوللەی قەناس گیانیان لەدەستداوە
شەوی دووشەممە لە سنووری شارۆچکەی خانەقین تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزێکی سەر بە سوپای عێراق و کوژراو و بریندار هەیە.


عه‌مید ئازاد عیسا، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی شارۆچكه‌ی خانه‌قین، سه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاند: کاتژمێر ١١ی شەوی دووشەممە(٢٦-٨-٢٠١٩) چه‌كدارانی داعش له‌ گوندی شیریك له‌ نزیك خانه‌قین هێرشیان كردووەتە سه‌ر هێزه‌كانی سوپای عێراق و هێزه‌كانی سوپاش به‌رپه‌رچی داعشیان داوه‌ته‌وه‌".


گوتیشی: "له‌ ئەنجامی ئه‌و هێرشه‌ دوو سه‌ربازی عێراقی، گوللەی قەناسیان بەرکەوتووە و بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە".



ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە دانیشتووانی ناوچەکەش هاوکاریی هێزەکانی سوپای عێراقیان کردووە و ڕووبەڕووی تیرۆریستانی داعش بوونەتەوە و بۆ ماوەیەک شەڕ بەردەوام بووە.








باسنيوز
Top