لە سنووری خانەقین دوو سه‌ربازی عێراقی، به گوللەی قەناس گیانیان لەدەستداوە
عه‌مید ئازاد عیسا، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی شارۆچكه‌ی خانه‌قین، سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاند: کاتژمێر ١١ی شەوی دووشەممە(٢٦-٨-٢٠١٩) چه‌كدارانی داعش له گوندی شیریك له نزیك خانه‌قین هێرشیان كردووەتە سه‌ر هێزه‌كانی سوپای عێراق و هێزه‌كانی سوپاش به‌رپه‌رچی داعشیان داوه‌ته‌وه".
گوتیشی: "له ئەنجامی ئه‌و هێرشه دوو سه‌ربازی عێراقی، گوللەی قەناسیان بەرکەوتووە و بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە دانیشتووانی ناوچەکەش هاوکاریی هێزەکانی سوپای عێراقیان کردووە و ڕووبەڕووی تیرۆریستانی داعش بوونەتەوە و بۆ ماوەیەک شەڕ بەردەوام بووە.
باسنيوز