موقته‌دا سه‌در : من ئه‌ستۆپاكی بۆ ئيسرائيل ناكەم به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دام كه ئەوان هه‌رگیز كارێكی له‌و جۆره ناكەن
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كات، دان به‌خۆیاندا بگرن و له كاتی پشتڕاستبوونه‌وه له‌وه‌ی كه ئیسرائیل بۆردومانه‌كانی سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی كردووه، تاكلایه‌نانه بڕیار نه‌ده‌ن.
له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، سه‌در گوتی: "من ئه‌ستۆپاكی بۆ "سه‌هیۆنی دوژمن" له تاوانه تیرۆریستییه‌كانی له عێراق ناكه‌م، به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دام كه ئه‌و هه‌رگیز كارێكی له‌و جۆره ناكات، چونكه خۆی باش ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و جۆره هه‌نگاوانه ده‌زانێت كه چه‌نده ئاسایش و هه‌ژموونه‌كه‌ی هه‌ژێنه‌ر ده‌بن، سه‌هیۆنییه‌كان له‌وه‌ش تێده‌گه‌ن كه كۆتاییهكهیان له عێراقه، بۆیه خۆیان ناخه‌نه یاریێكی له‌م شێوه‌یه كه زۆر له قه‌باره‌ی ئه‌وان گه‌وره‌تره".
سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "پێویسته له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق به سه‌رپه‌رشتی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌له له لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه بكات.. ئه‌گه‌ر پشتڕاست كرایه‌وه كه ئیسرائیل ئه‌و تاوان و كرده‌وه تیرۆریستیانه‌ی ئه‌نجامداوه، ئه‌وا پێویسته هه‌موو لایه‌ك دان به‌خۆیاندا بگرن و به تاكلایه‌نانه بڕیار نه‌ده‌ن.. عێراق چیتر به‌رگه‌ی ئه‌و جۆره ره‌فتاره گێره‌شێوێنانه ناگرێت".
سه‌در له تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، "ئه‌گه‌ر ئه‌و هێرشانه به‌سه‌ر ئیسرائیل‌دا ساخ بوونه‌وه، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بانگهێشتی سه‌ر مێزێكی بازنه‌یی ده‌كه‌م، كه گه‌نده‌ڵكاران ده‌سڵاتیان به‌سه‌ر ئه‌و مێزه‌وه نه‌بێت و هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ش حوكم له‌و مێزه نه‌كه‌ن، كه رێككه‌وتنی ئه‌منییان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا واژۆ كردووه و ئه‌وانه‌ش كه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به تاوان ده‌زانن، ده‌بێت كۆبوونه‌وه‌كه عێراقی بێت، ته‌نانه‌ت نابێت ئه‌و وڵاتانه‌ش ده‌ستوه‌ردان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه بكه‌ن، كه بوونی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له ناوچه‌كه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، هه‌تا ئه‌وانه‌ش كه هه‌وڵی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ده‌ده‌ن و هه‌وڵه‌كانی داخستنی باڵیۆزخانه‌كانیان له وڵاته‌كه‌یان ره‌تده‌كه‌نه‌وه، بۆیه پێویسته بڕیاره‌كه بڕێیارێكی راوێژكاریانه و له زووترین كاتدا بێت، هه‌وره‌ها ده‌بێت هه‌نگاوه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تاوتوێ بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق و خه‌ڵكه‌كه‌ی له قوربانیدان دوور بخه‌ینه‌وه".
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در دووپاتیكرده‌وه، "پێویست ناكات لێدوانی ئاگرین و به‌یاننامه‌ی سۆزداری بدرێن، به‌بێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری كارا و راسته‌قینه‌ی هه‌بێت، ئه‌گه‌رنا ئه‌و كات عێراق ده‌بێته مایه‌ی گاڵته‌جاڕی، دواتر پێویسته له سه‌رمان مه‌ترسییه‌كان به‌لاوه بنێین و ده‌بێت چه‌ك بكه‌وێته ده‌ست ده‌وڵه‌ت و ته‌واوی باره‌گاكان دابخرێن و سه‌رجه‌م كۆگاكانیش راده‌ستی ده‌وڵه‌ت بكرێنه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كرێت ئه‌وا سه‌رپێچیكاران عێراق و خه‌ڵكه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ده‌كه‌نه‌وه و هه‌ر خۆشیان ده‌بنه هۆی وێرانكاری له وڵات".
سه‌در ده‌ڵێت: "هه‌روه‌ك پێویسته له هه‌موو لایێكه‌وه پارێزگاری له سنووره‌كانی عێراق بكرێت، به تایبه‌ت سنووری نێوان عێراق و سووریا و پێویسته ته‌واوی گروپه‌كان له "سووریای خۆشه‌ویست" بكشێنرێنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا عێراق ئه‌و مافه‌ی هه‌یه كاتێك رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌بێته‌وه به خوێنی رۆڵه‌كانی پارێزگاری لێ بكرێت، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وه‌شدا جه‌خت له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌رجه‌عه‌كانمان ده‌كه‌م، چونكه ئه‌وه‌ی له هه‌مووی گرنگتره فتوای یه‌كگرتووی ئه‌وانه بۆ ئێمه و بۆ نیشتیمانپهروهرهكانمان".
K24