هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كۆبوونه‌وه
ھەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا دووپات لەوە کرایەوە، ئەو دەستدرێژیانە کارێکی دوژمناکارانەن کە دەکرێنە سەر عێراق، حکوومەتی عێراقیش لە ڕێگه‌ی کەناڵە کاریگەرەکان و ڕێکخراوە جیھانی و ناوچەییەکانەوە، له پێناو بەرگریکردن لە عێراق و ئاسایش و سەروەری خاکەکەی، وه‌ڵامی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه ده‌داته‌وه.
ھاوکات پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وش كرایه‌وه، کە سەروەری عێراق و سەلامەتی گیانی خه‌ڵكه‌كه‌ی ھێڵی سورن، دەوڵەتیش پاپەندە بە پاراستنی سەروەری و گیانی ھاووڵاتیانی.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوو سه‌ركرده‌ی دیاری حه‌شدی شه‌عبی، كه بریتی بوون له ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس و قه‌یس خه‌زعه‌لی ئاماده نه‌بوون.
k24