حهشدی شهعبی دروشمی مهرگ بۆ ئیسرائیل مهرگ بۆ ئهمهریكا بهرز دهكاتهوه
هاوشێوەی ئێرانییەکان دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکا، مەرگ بۆ ئیسرائیل لەنێو ئاپۆڕای ئەو خەڵکەی بەشدارییان لە ناشتنی تەرمی یەکێك لە سەرکردەکانی حزبوڵڵای عێراقی سەر بە حەشدی شەعبی کردووە، دەگوترایەوە.
ئەبو عەلی دەبی، فەرماندەیەکی حزبوڵڵای عێراقییە و لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی نەناسراو لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریا لەگەڵ چەکدارێکی حەشد کوژراوە.
فەرماندە سەربازییەکانی حەشد ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە بە ئیسرائیلی ناودەبەن و هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانیش بە پشتیوانیکردن لە ئیسرائیل تۆمەتبار دەکەن، جەختیش دەکەنەوە، ئەوان لە بەرگریکریكردنیان دژ بە ئیسرائیل بەردەوام دەبن.
لهمبارهیهوه لیوا حوسێن عهبدولمهتهر، فهرماندهی چهكداری له حهشدی شهعبی دهڵێت: "ئەو هێرشانە شکستمان پێناهێنێت، بەڵکو بەهێزترمان دەکات، ئێمە دان بە قهوارهی سەهیۆنی دانانێین، هەروەها عێراقییەکان لە مێژوودا بە دژایەتیکردنی ئیسرائیلییەکان لە ناوچەکە بەناوبانگن".
لە ماوەی مانگی رابردوو ژمارەیەك کۆگای تەقەمەنی حەشدی شەعبی تەقێندراونەتەوە، هەرچەندە چەکدارانی حەشد ئیسرائیل بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە تۆمەتبار دەکەن، بەڵام تا ئێستاش تەلئەڤیڤ بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکان رانەگەیاندووە.
پێشتر وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ئاشکرایکردبوو، ئەوان لەپێناو پاراستنی ئەمنییەتی ئیسرائیل لە هەرشوێنێك هەست بە بوونی بارەگای سوپای پاسدارانی ئێران بکەن، دهیكهنه ئامانجی هێرشهكانیان.
K24