وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی هێرشەكانی سەر حەشدی شەعبی بێدەنگی شكاند
ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا دووپاتی لەسەر گرنگیی سەلامەتی تەواوی پێكهاتە و هێزە ئەمنیەكانی عێراق كردووەتەوە كە لەژێر یاسادا كار دەكەن، راشیگەیاندووە كە بە هەموو شێوەیەك هەر دەستدرێژییەك بە هەر بیانووێك بۆ سەر ئەو هێزانە ڕەت دەكەنەوە.
لە بەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە كە وەزارەتی دەرەوەی عێراق چەندین دیداری لەگەڵ باڵیۆزەكانی وڵاتان لە بەغدا ئەنجام داوە و لە هەموو دیدارەكاندا دووپاتی لەسەر پاراستنی سەربەخۆیی عێراق و سەروەرییەكەی كردووەتەوە، هەروەها هەر دەستێوەردانێكی دەرەكیشی لە كاروبارەكانی ناوخۆی وڵاتەكە ڕەت كردووەتەوە.
هەروەها ئاماژەی داوە كە ڕێوشوێنی پێویست و رێكاره دیپلۆماسییهكان دهگرنهبهر، بۆ ئهوهی بهرهنگاری ههر كارێك ببنهوه، كه سهروهری عێراقی تێدا پێشێل بكرێت. دووپاتیشی كردووەتەوە له ڕێگهی ڕێكخراوی نهتهوه یهكگرتووهكان و ئهنجوومهنی ئاسایشەوە، ههنگاوی پێویست دهنێن.
ئەم بەدەنگهاتنەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دوای نزیكەی دوو هەفتە دێت لە زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانی و بۆردوومانكردنی بارەگاكانی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی نەناسراوەوە، كە هەندێك لایەن ئەمریكا و هەندێكیش ئیسرائیل بە ئەنجامدەری هێرشەكان دادەنێن.
باسنيوز