سوپای عێراق ژمارەیەك مۆڵگەی داعش لە ئەنبار بۆردومانكرد
شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی نەسر لە بیابانەكان و ناوچە سنوورییەكانی ئەنبار، ژمارەیەك پێگە و حەشارگەی چەكدارانی داعش بۆردومان كراون و ئۆپەراسیۆنەكەش بۆ كۆتایی ھێنان بە جموجۆڵەكانی داعش بەردەوامە.
لەلایەكی دیكەوە پەیامنێری كوردستان24 پێی رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو لە گوندی محەمەد شیربەگ، لە سنووری خانەقین شەڕێكی گەرم لە نێوان حەشدی شەعبی و داعش روویداوە و زیانەكان نادیارن.
ھەواڵگری فەوجی خانقینی حەشدی شەعبیش بڵاوی كردووەتەوە، درەنگانی شەوی رابردوو ھەوڵێكی داعشیان پووچەڵكردووەتەوە، بۆ چوونە نێو خانەقین.
K24