حه‌شدی شه‌عبی ڤیدیۆی هێرشی فڕۆكه‌كانی ئیسرائیلی بڵاوكرده‌وه
پێشتریش حه‌شدی شه‌عبی روونیكردبووه‌وه كه دوو فڕۆكه‌ی ئیسرائیلی هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه و خاڵێكی سه‌ربازیی (لیوای 45)ـیان له ناوچه‌ی ئۆپراسیۆنی ئه‌نبار كردووه‌ته ئامانج و به‌و هۆیه‌وه چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی كوژراوه و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بووه".
حه‌شدی شه‌عبی سوپای ئیسرائیل به ده‌ستدرێژیی كردنه‌سه‌ر خاكی عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێت: "ھێرشی فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل له كاتێكدا بووه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌وه پارێزگاری‌یان لێكراوه".
به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی له په‌رله‌مانی عێراق داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌باره‌ی ده‌رهاویشته‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی بكرێت.
بۆ بینینی ڤیدیۆیەكە كلیك لەسەر ئەم لینكە دایگرە.
https://twitter.com/warmediateam?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E1165685552299085824&ref_url=https%3A%2F%2Fwww.kurdistan24.net%2Fso%2Fnews%2F8d40b9bd-ff2b-44a9-8683-6600236097a0
K24