دەستپاکی 50 ملیۆن دۆلار لە گرێبەستێکی نەوتی بۆ عێراق دەگێڕێتەوە
دەستەی دەستپاکی (نەزاهە)ی عێراقی زیاتر لە 50 ملیۆن دۆلار لە گرێبەستێکی نەوتی، بۆ خەزێنەی وڵاتەکەی دەگێڕێتەوە.
گرێبەستەکە لەنێوا کۆمپانیای دابەشکردنی سووتەمەنی و کۆمپانیایەکی وەبەرهێنانی نەوتی بۆ بنیاتنانی وێستگەیەکی کارەبا، واژۆ کراوە.
هەروەک دەستەکە رایگەیاندووە، دوای لێکۆڵینەوە، دەرکەوتووە کە کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکە بڕی 58 ملیۆن و 240 هەزار و 527 دۆلاری وەک پێبژاردن کەوتووەتە سەر و نەیداوەتە کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمەکانی سووتەمەنی.
دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە بڕە، توانیویانە بڕی 50 ملیۆن و 181 هەزار 722 دۆلار لە کۆمپانیا وەبەرهێنەکە وەربرگن و بیگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی کۆمپانیای دابەشکردنی سووتەمەنی، کە کۆمپانیایەکی حکوومیی عێراقییە.
باسنيوز