عەبدولمەهدی سەردانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار دەکات
سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار لە رۆژئاوای وڵاتەکەی، دەکات.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسنگەی راگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 25-8-2019، عەبدولمەهدی سەردانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنباری سوپای وڵاتەکەی، کردووە.
هەروەک نووسینگەکە رایگەیاندووە، هەریەکە لە نەجاح شەممەری، وەزیری بەرگری و یاسر یاسریی وەزیری ناوخۆی عێراقی، لەو سەردانەدا یاوەریی عادل عەبدولمەهدی دەکەن.
سەردانەکەی سەرۆک وەزیران هاوکاتە لەگەڵ دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنی (نەسر 4)، کە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار و میلیشیا عێراقییەکان تێیدا هەوڵی لەناوبردنی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە سنووری پارێزگای ئەنبار دەدەن.
باسنيوز