محەمەد جەواد زەریف: دەکرێت دوایین هێرش بۆسەر جبەخانەکانی حەشدی شەعبی لەلایەن ئیسرائیلەوەبێت.
گوتیشی "ئیسرائیل و ناتانیاهو دەخوازن ئەمەریکا پەلکێشی شەڕێکی نەخوازراو بکەن. دەبێت سەرۆک ترەمپ لە هەوڵەکانی ناتانیاهۆ بۆ جەنگێکی نەخوازراو ئاگاداربێت".
زەریف گوتی: "شەرپێفرۆشتنی ئیسرائیل بەرامبەر سووریا و عێراق شاراوە نییە، ئەکادیمیە ئیسرائیل تۆمەتبار بکرێت، ئەکادیمییە وای ببینین ئیسرائیل لە پشت ئەوەیە، ئیسرائیل و ئەمەریکا دەست لەدەست بەیەکەوە کار دەکەن، سیاسەتەکانی ناتانیاهوش ئەوەیە ئەمەریکا پەلکێشی شەڕێکی بکات، پێموایە دەبێت سەرۆک ترەمپ ئاگادار بێت لەوە و لە هەوڵەکانی بۆ جەنگێکی نەخوازراو، ئەوەی لە عێراق کراوەتە ئامانج بەشێکن لە هیزەکانی عێراق، هیچ پەیوەندییان بەئێرانەوە نییە. پێشموایە عێراق رێکارەكانی خۆی دەگرێتەبەر و خۆشیان بەپرسن لە پاراستنی هێزەکانیان".
K24