عێراق هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بانگهێشت دەکات
بەپێی زانیاریی میدیاکانی عێراق، لەو بانگهێشتنەدا وەزرەتی دەرەوەی عێراق داوای لە ئەمریکا کردووە پابەندی جێبەجێکردنی خاڵەکانی ڕێککەوتنی ستراتیجیی ئەمنی و سەربازیی نێوان دوو وڵات بن و سەروەریی عێراق بپارێزن.
ئەم هەڵوێستەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق و بانگهێشتی بەرپرسێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە کاتێکدایە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا زنجیرەیەک تەقینەوە و هێرشکردنە سەر بنکە و کۆگاکانی چەک و تەقەمەنیی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە ناوچە جیاجیاکان ڕوویان دا و هەندێ لە لایەن شیعەکان لەو باوەڕە دان ئەمریکا لە پشت ئەو هێرشانەوەیە.
چەند مەرجەعێکی شیعە لە ئێرانیش داوایان لە خەڵکی عێراق و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کردووە دژی بوونی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە بجەنگن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەپێی هەندێ بەڵگە و لێدوانی بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل، ئەو هێرشانە لەلایەن ئەو وڵاتەوە ئەنجام دراون.
باسنیوز