میلیشیا عێراقییەکان ئۆپەراسیۆنێكیان لە دژی چەکدارانی رێکخراوی داعش، ئەنجامدا
لە دوو مانگی رابردوودا، هێزە عێراقییەکان سێ ئۆپەراسیۆنیان بۆ دۆزینەوە و کوشتی چەکدارانی داعش لە سنووری پارێزگاکانی ناوەڕاستی وڵاتەکەیان، ئەنجام داوە.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 24-8-2019، ئۆپەراسیۆنی چوارەمی (ئۆپەراسیۆنی نەسر)، لە بیابان و ناوچەکانی دیکەی پارێزگای ئەنبار، دەستی پێ کردووە.
هەرچەندە حکوومەتی عێراق لە کۆتایی ساڵی 2017 کۆتاییهاتنی رێکخراوی تیرۆریستی داعشی راگەیاند، بەڵام چەکدارانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە بەردەوام لەپارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین، ئەنبار و بەغدا کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.
لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر شاری مووسڵ و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.
باسنیوز