لە ئەنبار شەش چەکداری داعش دەستگیرکران.

لە ئەنبار شەش چەکداری داعش دەستگیرکران.
ناوچەیەکی رۆژئاوای دیالە هاوەن بارانکرا و بەهۆیەوە پۆلیسێک کوژرا و دووی دیکەش برینداربوون، لە ئەنباریش شەش چەکداری داعش دەستگیرکران.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای دیالە رایگەیاند، لە ئەنجامی هاوەن بارانکردنی خاڵێکی پشکنین، شەوی رابردوو لە ناوچەی هاشمیات سەربە شارەدێی هوبهوب، لە رۆژئاوای دیالە، پۆلیسێک کوژرا و دووی دیکەش برینداربوون.

هاوکات لە پرۆسەیەکی گەڕان و پشکنینی هێزە ئەمنییەکان، لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای ئەنبار، شەش چەکداری داعش دەستگیرکران.

ئەمە لە كاتێكدایە دوێنێش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ بازاڕێكی قه‌زای موسه‌یبی پارێزگای بابل، 39 كه‌س برینداربوون. به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی ماتۆرسكیلێكی بۆمبڕێژكراو بووه‌.





K24
Top