وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا سەردانی بەغدا دەکات

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا سەردانی بەغدا دەکات
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق دەکات و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 20-8-2019، خاتوو ئینگریت کرامپ، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا بە سەردانێک، گەیشتە بەغدا.

نووسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، دوای گەیشتنی، ئینگرت کرامپ لەگەڵ عەبدولمەهدی کۆ بووەتەوە.

هەرچەندە زۆرینەی شاندە باڵاکانی جیهان، کە سەردانی بەغدا دەکەن، دواتر سەردانی هەولێر دەکەن، بەڵام هێشتا نازاندرێ وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات یان نا.










باسنيوز
Top