فەرماندەیەک و شەش پۆلیس دەستگیر کران
ئەمڕۆ دووشەممە 19-8-2019، نووسینگەی پشکنەری گشتیی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بە فەرمانی دادوەر، فەرماندەی قاتعی پۆلیسی فریاکەوتنی بەغدا بە پلەی موقەدەم، لەگەڵ شەش پۆلیس دەستگیر کراون.
ئەو فەرماندە و پۆلیسانە بە تۆمەتی گەندەڵی و لە کاتی ئەنجامدانی گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی پۆستەکەیان، لەلایەن هێزێکی تایبەتی سەر بە نووسینگەی پشکنەری گشتیی وەزارەتی ناوخۆ، دەستگیر کراون.
باسنيوز