سه‌در به چوار خاڵ ئامۆژگاریی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات
سه‌در په‌یامه‌كه‌ی له تویته‌ره‌وه ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه و ده‌ڵێت: "وه‌ك ئامۆژگارییه‌كی برایانه چه‌ندین كاروباری گرنگ بیر عادل عه‌بدولمه‌هدی دێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاریان له‌سه‌ر بكات، ئه‌وانیش داخوازیی جه‌ماوه‌ری و مه‌رجه‌عییه‌تن پێكه‌وه. ئه‌و دۆخه به‌و جۆره به‌رده‌وام بێت له رووی شه‌رعی و عه‌قڵییه‌وه قه‌بووڵ ناكریت و له ئاستی جه‌ماوه‌ریش مایه‌ی قه‌بووڵكردن نییه".
سه‌در ده‌ڵیت: "پابه‌ندبوونی ته‌واو به سه‌ربه‌خۆیی و نه‌بوونی سۆز بۆ لایه‌نی ده‌ره‌كی پێویسته، چونكه به‌زاندنی سه‌ربه‌خۆیی وه‌ك بونیادنانی ده‌وڵه‌تێكی قوڵ و نوێیه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "دۆسیه‌ی خزمه‌تگوزاری خراپه و وه‌ك خۆیه‌تی، داوا له سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌م هه‌وڵی چڕ‌وپڕ و به‌رجه‌سته بۆ كاراكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بدات، چونكه گه‌ل زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه و پێناچێت زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه خراپه ئارام بگرن".
سه‌در ده‌ڵێت: "هیچ پێشڤهچوونێكمان له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیش نه‌بینووه، ئه‌و بێده‌نگییه خۆی له خۆیدا مۆڵه‌تدانه به گه‌نده‌ڵیی، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش راست بێت ئه‌وا به‌ڵایه‌كی دیكه‌شمان به‌سه‌ردا دێت".
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "پێویسته كار بۆ پاراستنی شكۆی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان و سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری عێراقیبكرێت و بێ سڵه‌مینه‌وه ئه‌وانه‌ی كار بۆ لاوازكردنی دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن سزابدرێن. هه‌روه‌ها سزای ئه‌و كه‌سانه بدریت سۆزیان بۆ لایه‌نی ده‌ره‌كی هه‌یه و نایانه‌وێت عێراق خاوه‌نی سه‌روه‌ریی ته‌واوی خۆی بێت".
K24