سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی داوای هەڵوەشاندنەوەی سوپای عێراق دەکات
یەکێک لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی داوای هەڵوەشاندنەوەی شوپای عێراقی کرد و ئەمەش کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە.
یوسف ناسری، پیاوی ئایینی شیعە و یەکێک لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا داوای هەڵوەشانەوەی سوپای عێراقی کردبوو، ئەمەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و دەستەی حەشدی شەعبی لێدوانی ئەو سەرکردەیەیانی رەتکردەوە و بە رای تایبەتی کەسی زانیووە.
لەمبارەیەوە عەلا روبەیعی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی سائیرون، داوای لە وەزارەتی بەرگری کرد، داوای یاسایی لەسەر ئەو سەرکردەیەی حەشدی شەعبی تۆمار بکات و حاکم زاملیش، سەرۆکی پێشووی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، داوای سزادانی هەموو ئەو کەسانەی کرد، کە "زمان درێژی دەکەنە سەر سوپا".
لە بەرامبەردا یوسف ناسری گوتی: "لێدوانەکەم بە هەڵە لێکدراوەتەوە، من داوای دوورخستنەوەی کەسانی وەک مەحموود فەلاحی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبارم کردووە، کە سیخوڕی بۆ ئەمەریکا کردووە و زانیاری لەسەر بنکەکانی حەشدی شەعبی لە ئەمەریکا داوە".
باسنیوز