حکوومەتی عێراق لەبارەی تەقینەوەی کۆگایەکی چەک و تەمەنی لە بەغدا هاتە دەنگ
لە 12/8/2019، كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی لە بەغدا تەقییەوە، كه بووه هۆی كوژران و برینداربوونی زیاتر لە 30 كه‌س، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق شوێنی رووداوه‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه و فه‌رمانی كرد به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی كۆگاكانی چه‌ك.
هەروەها عادل عه‌بدولمه‌هدی بڕیاریدا، لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری ته‌قینه‌وه‌ی كۆگاكانی چه‌كدا بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی رووداوی له‌م شێوه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه.
هەر لەمبارەیەوەش فازڵ ئه‌بو ره‌غیف، پسپۆڕی ئه‌منی نزیك له ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقی ئاشكرایكرد، چه‌ند زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستن، ئاماژه به بوونی پلانێكی ئیسرائیل بۆ بۆردومانكردنی كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق ده‌كه‌ن.
له ماوه‌ی رابردوودا، له چه‌ندین ناوچه‌ی عێراق كۆگاكانی چه‌ك و تەقەمەنی هێزه عێراقییه‌كان ته‌قیینه‌وه، و زیانی گیانی و ماددیان لێكهوتهوه، به‌ڵام تائێستا هۆكاری ته‌قیینه‌وه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه.
باسنيوز