له داقووق تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزێکی پۆلیسی فیدڕاڵی

له داقووق تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزێکی پۆلیسی فیدڕاڵی


لە سنووری شارۆچکەی داقووقی سەر بە پارێزگای کەرکووک تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزێکی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق.



بەپێی زانیارییەکان کاتژمێر (۱۲:۱۰) خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ۱۲ی۸ی۲۰۱۹ تیرۆریستانی داعش لە سنووری گوندی (عەلی سەردار کاکەیی) سەر بە شارۆچکەی داقوق ی سەر بە پارێزگای کەرکووک هێرشیان کردووەتە هێزێکی پۆلیسی عێراق.


هەر بەپێی زانیارییەکان ئەو هێزەی هێرشی کراوەتە سەر فەوجی۱ـی لیوای ۱۸ـی فیرقەی ۵ـی پۆلیسی فیداڵییە و بەهۆیەوە دوو پۆلیس کوژراون و دوو پۆلیسی دیکەش بەسەختی بریندار بوون.



دوای تێپەڕبوونی کاتژمێرێک بەسەر شەڕەکەدا تەرمی دوو پۆلیسەکە کە بەجێماون هێنراوەتەوە لای پۆلیسی فیدراڵی.



دوای ڕووداوەکانی ۱٦ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۷ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان داگیرکران و بە نامانی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیسی کورد بۆشاییەکی ئەمنی گەورە دروست بووە کە هێزە عێراقییەکان توانی پڕکردنەوەیان نییە.







باسنيوز
Top