پەنابەرێکی عێراقی لەڤاتیکان هەڕەشەی خۆسووتاندن دەکات

پەنابەرێکی عێراقی لەڤاتیکان هەڕەشەی خۆسووتاندن دەکات
پەنابەرێکی عێراقی لە دەوڵەتی ڤاتیکان لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، هەڕەشەی خۆسووتاندن دەکات.

میدیا ئیتاڵییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە ئەو پەنابەرە عێراقییە لە بەردەم کاتدڕائیی قەدیس پوتڕس و بە بەرچاوی گەشتیارانەوە، هوتافی تێنەگەیشتراوی کێشاوە و بە گوتنەوەی وشەی (ئەڵڵا)، چەرخەکەی نیشانی خەڵکی داوە.

دوای دوو خولەک، پۆلیسی ئیتاڵی ئەو پەنابەرەی دەستگیر کردووە و دەرکەوتووە هیچ ماددەیەکی سووتینەر یاخود تەقینەوەی پێ نییە.

ئەو پەنابەرە، کە ئاشکرا نەکراوە خەڵکی کوێی عێراقە، هەڕەشەی خۆسووتاندنی کردبوو، ئەگەر فەرمانگەی پەنابەرانی ئیتاڵیا مافی مانەوەی پێ نەدات.











باسنيوز
Top