عادل عه‌بدولمه‌هدی: یاسای بودجه به هه‌موو مادده‌كانیه‌وه وه‌كو خۆی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، وه‌ڵامی لێدوانی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری دایه‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، له‌لای ئه‌و هه‌رێمی كوردستان له پێشتره له پارێزگاكانی دیكه و رایگه‌یاند، هه‌موو پارێزگاكانی عێراق مافی یاسایی خۆیه هه‌یه.
له باره‌ی داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیش، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته له رێگه‌ی بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه نابێت و مووچه‌ش نابڕن.
هاوكات دووپاتیشی له‌وه كرده‌وه، هه‌موو بڕگه و مادده‌كانی یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق، وه‌كو خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
K24 -