فالح عیساوی: چۆن ده‌بێت لایه‌نێكی چه‌كدار، چه‌ك له حكوومه‌ت وه‌ربگرێت، و پابه‌ندی بڕیاره‌كانیشی نه‌بێت، ئه‌مه لێدانه له شكۆی ده‌وڵه‌ت
فالح عیساوی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دووپاتیی كرده‌وه "ئه‌وه‌ی له ده‌شتی نه‌ینه‌وا روویدا، كاتێك كه لیوای 30 حه‌شدی شه‌عبی پابه‌ندی بڕیاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران نه‌بوو، یاخی بوون و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه بوو له ده‌وڵه‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بڕیاره‌كان بوو".
گوتیشی "چۆن ده‌بێت لایه‌نێكی چه‌كدار، چه‌ك له حكوومه‌ت وه‌ربگرێت، و پابه‌ندی بڕیاره‌كانیشی نه‌بێت، ئه‌مه لێدانه له شكۆی ده‌وڵه‌ت".
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، داواشی له سه‌رۆك وه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد، بڕیاره‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات و لیوای 30 حه‌شدی شه‌عبی بۆ شوێنێكی دیكه بگوازێته‌وه.
دژی بڕیاری عادل عەبدولمەھدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كشانەوەی لیوای 30 حەشدی شەعبی لە نەینەوا، رۆژی 5/8/2019 چەكدارانی حەشدی شەعبی و ژمارەیەك لە لایەنگرانیان خۆپیشاندانیان كرد و چەند رێگەیەكی سەرەكی مووسڵ‌یان داخست.
K24 -