ژمارەیەک فەرماندە بۆ کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانی حەشد گەیشتنە مووسڵ
دوو رۆژە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە دژی بڕیاری عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەستیان بە خۆپیشاندان و گرتنی رێگاکان لە دەشتی نەینەوا و شارەدێی نمروود لە پارێزگای نەینەوا، کردووە.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 6-8-2019، عوسمان غانمی، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق، جومعە عیناد حەلجبوریی فەرماندەی هێزی وشکانیی عێراق و فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، گەیشتنە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا.
ئەو فەرماندە عێراقییانە هەوڵی چارەسەرکردنی بارودۆخەکە و رازیکردنی میلیشیاکانی حەشی شەعبی بە بڕیارەکانی عادل عەبدولمەهدی، دەدەن.
باسنيوز