موقتەدا سەدر رێگری لە دروستكردنی مەرقەدی محەمەد باقر سەدر دەكات

موقتەدا سەدر رێگری لە دروستكردنی مەرقەدی محەمەد باقر سەدر دەكات
ئەمڕۆ شەممە، 3/8/2019 موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر رایگەیاند، رێگری لە دروستكردنی مەرقەدی محەمەد باقر سەدر دەكەم و هیچ لایەنێكی ناوخۆیی و دەرەكی بۆی نییە لەو پرۆژەیە نزیكبێتەوە.

رێگری راستەوخۆ دەكەم لەدروستكردنی مەرقەدی محەمەد باقر سەدر هیچ لایەنێکی ناوخۆی عێراق و دەرەوەی عێراق بۆی نییە لەو پڕۆژەیە نزیكبێتەوە



لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، موقتەدا سەدر رایگەیاند،"رێگری راستەوخۆ دەكەم لەدروستكردنی مەرقەدی محەمەد باقر سەدر هیچ لایەنێکی ناوخۆی عێراق و دەرەوەی عێراق بۆی نییە لەو پڕۆژەیە نزیكبێتەوە''.

سەدر راشیگەیاند،"رێگە نادەین ئەو مەرقەدە لەسەر بودجەی گشتی و پارەی هەژاران دروستبكرێت" داواشی لە لایەنە ئەمنییەكانی عێراق كرد كە چاودێری مەرقەدەكە بكەن و رێگە نەدەن كاری تێدا بكرێت.
بنەماڵەی سەدر یەکێکە لە بنەماڵە کاریگەرە سیاسی و ئایینیەکانی عێراق و رەچەلەكی ئالسەدر دەگەڕێتەوە سەر ئیمام موسای کازمی کوڕی ئیمام جەعفەر، تا دەبنەوە بە كوڕی ئیمام عەلی كوری ئەبو تالیب.

باوکی موقتەدا (محەمەد محەمەد سادق سەدر ) لە 1999دا ، حکومەتەکەی سەدام حسێن لەگەڵ خوشکەکەیدا لە سێدارەدران، محەمەد سادق سەدر لەناو شیعەکانی عێراقدا ڕێز و پایەیەکی ئایینی گەورەی هەبو کەبە میرات بۆ موقتەدای کوڕی مایەوە.

باپیری موقتەدا سەدر ( محەمەد حەسەن سەدر 1882-1956) لە ساڵی 1948دا سەرۆکوەزیرانی ئەوكاتەی عێراق بو، کوڕە مامی باوکی موقتەدا سەدر ( محەمەد باقر سەدر 1935-1980) دامەزرێنەری حیزبی دەعوەی عێراقی بو، بەو هۆکارەش سەدام حسێن لە ساڵی 1980 لەسێدارەی دا، كە كچەكەی یەكەمین هاوسەری موقتەدا سەدر بوە.




خەندان
Top