عادل عەبدولمەهدی: کۆتایی ساڵی 2020 سەرژمێری گشتی لە عێراق دەکرێت

عادل عەبدولمەهدی: کۆتایی ساڵی 2020 سەرژمێری گشتی لە عێراق دەکرێت
سەرۆك وەزیرانی عێراق، رایگەیاند، کۆتایی ساڵی 2020 سەرژمێری گشتی لە عێراق دەکرێت و بۆ یەکەمجاریش پرۆسەکە بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت.

سەرۆك وەزیرانی عێراق لە گوتارێکیدا بەبۆنەی رۆژی جیهانی دانیشتوان رایگەیاند، ماوەی 30 ساڵە سەرژمێری گشتی لە عێراق نەکراوە و ئەنجامدانی پرۆسەکەش بە شێوەی ئەلیکترۆنی ئاسانتر و وردتر و خێراتر دەبێت.

عادل عەبدولمەهدی، گوتی: "چاوەکانمان لەسەر ئامادەکارییە گرنگەکانی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیین، کە بڕیارە کۆتایی ساڵی 2020 بکرێت، ئەمە ئامانجی سەرەکیمانە و وەک دەزاندرێش کە ماوەی 30 ساڵە سەرژمێری گشتی لە عێراق نەکراوە، هەوڵدەدەین هەموو قۆناخەکانی سەرژمێرەکە بەشێوەی ئەلیکترۆنی بێت، ئەمەش یەکەمجارە لە عێراق بەکاردێت. لەو باوەڕەشداین کە سەرژمێری گشتی بەشێوەی ئەلیکترۆنی ئاسانتر و وردتر و خێراتر دەبێت بۆ کۆتاییهێنان و کۆکردنەوەی هەموو زانیارییەکانی پەیوەست بە سەرژمێری گشتی".







K24
Top